به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئەم تەقینەوە دڵتەزێنە لە نزیکی مزگەوتی «عیدگا» لە کابۆل کە تیای دا پرسەی دایکی «زەبیحوڵڵا موجاھید» نوێنەرو وتەبێژی تالیبان بەرپا کرا بوو، ڕووی دا.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، لەو تەقینەوەیەدا ٢٢ کەس بریندار بوون و ٣ گومانلێکراویش بە تۆمەتی دەست ھەبوون لە تەقینەوەکەدا قۆڵبەست کران.
ئەمەو لە لایەکی دیکەوە، کەناڵی ئەلجەزیرەش لە ھەواڵێکی بەپەلەدا ڕایگەیاند: کاربەدەستێکی دەوڵەتی ئەفغانستان باسی دەستبەسەر کرانی ئەندامانی تۆڕێکی ١١ کەسەی سەربە تاقمۆکەی تیرۆریستیی داعشی کردووە لە ڕۆژئاوای کابۆل.
ناھێمنی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەفغانستان لە کاتێکدایە کە تالیبان جەخت لەوە دەکاتەوە کە بۆ دابین کردنی ئاسایشتی شارومەندان ھەوڵ دەدات.
342/